کوردستانی

زانیاری لەبارەی رووداوێكی خۆكوشتن لە شاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


 زانیاری لەبارەی رووداوێكی خۆكوشتن لە شاری سلێمانی
مەودا میدیا-

لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی كەسێكی تەمەن 16 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەپێی زانیارییەكان كە بەمەودا میدیا دراوە ئەو رووداوە خۆكوشتن بووە و كچێكە خۆی خنكاندووە.

سەرچاوەیەك لە تەندروستی سلێمانی بۆ مەودا میدیا وتی "ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەكانمان چوونەتە سەر رووداوێك كە كەسێكی تەمەن 16 ساڵ بووە و گیانی لەدەستداوە و هیچ زانیارییەكمان نییە هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی چی بووە".

هاوكات سەرچاویەك بە مەودا میدیای وت "رووداوەكە خۆی كوژی بووە و كچێكی تەمەن 16 ساڵە خۆی خنكاندووە".

Qaiwan
Qaiwan