کوردستانی

لەبارەی كوژاندنەوەی كارەبای قەزایەك روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی كوژاندنەوەی كارەبای قەزایەك روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت "هۆكاری كوژاندنەوەی كارەبای پێنجوێن و دەوروبەری بەهۆی كاركردنە لە هێڵی 132 كەی ڤی سەیدسادق – پێنجوێن و، ئەمڕۆش بەهۆی بەردەوامی كاركردن كارەبایان بۆ نەگەڕاوەتەوە".
 
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە روونكردنەویەكدا رایگەیاندووە "ئاگاداری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن دەكەین، كە ماوەی سێ رۆژە تیمەكانی كۆمپانیای جێبەجێكاری هێڵی نوێی (سلێمانی رۆژهەڵات بۆ هەر سێ ناوچەی سەیدسادق و پێنجوێن و هەڵەبجە) كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی سەرپەرشتی دەكرێت، كار دەكەن لە هێڵی 132 كەی ڤی سەیدسادق - پێنجوێن و بۆ بەرزكردنەوەی توانای گواستنەوەی هێڵەكە".

باسی لەوەشكردووە "ئەوەش بووەتە هۆی كوژاندنەوەی كارەبای پێنجوێن و ئەمڕۆش بەهۆی ئەوەی تیمەكان كارەكانیان تەواو بكەن هەڵكردنەوەی كارەبا دواكەوت و بۆ ئەوەش داوای لێبوردن لە دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری دەكەین لە دواكەوتنی لێدانەوەی كارەباكەیان".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan