کوردستانی

لە سنوری ناحیەی سەنگاو دوو چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سنوری ناحیەی سەنگاو دوو چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "لەئەنجامی شەڕو روبەڕووبوونەوە لەگەڵ ھێزەكانیان لە گوندی كچان لە سنوری ناحیەی سەنگاو دوو چەكداری تیرۆریستی داعش كوژراون".

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمشەو یەكشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاندووە "لەئەنجامی شەڕو روبەڕووبوونەوە لەگەڵ ھێزەكانمان لەناوچەی كچانی سەنگاو دوو چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران ".

باسی لەوەشكردووە "لەكاتی گەمارۆدانیان تیرۆریستەكان روبەڕووی ھێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە و دوای 30 دەقە شەڕو پێكدادان ھەر دوو چەكدارە تیرۆریستەكەی داعش كوژران".

ئەوەش راگەیەندراوە "پێشتر ھێزەكانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم زانیاری وردیان ھەبووە لەسەر جموجۆڵەكانیان و خرابوونە ژێر چاودێری وردەوە و دوای رەزامەندی دادوەر ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنیان دەستیپێكردووە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan