کوردستانی
بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی دووەم و سبەینێ سێشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممەئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، پلەكانی گەرماش لەنێوان 12 بۆ 27 پلە دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە، پاشان ناجێگیر بوونی کەش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی تاوە بارانی پچرپچر کە هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەل دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لە ناوچەکانی باشووردا لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور, پلەكانی گەرماش لەنێوا 18 بۆ 28 پلە دەبێت.
س،ر

بیروڕا