کوردستانی
شوێنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان لە سلێمانی دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە کۆی ئەو 20 هەزار یەکەی نشتەجێبوونەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە بۆ کرێنشینان هەشت هەزار یەکەی نشتەجێبوون لە سلێمانی دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد زەوییەکان دیاریکراوە.
بەرهەم سەردار، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای دیداری سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان دوای سەردانی سەرۆکی شارەوانی سلیمانی پیان راگەیاندنین کە لە کۆی ئەو 20 هەزار یەکەی نشتەجێبوونەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە بۆ کرێنشینان هەشت هەزار یەکەی نشتەجێبوون بۆ کرێنشینانی شاری سلێمانی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا دوو پارچە زەوی دیاریکراوە لەلایەنی شارەوانی سلێمانی، زەوییەکان ئاڕاستەی دەستەی وەبەرهێنان کراوە کە شوێنەکان لەڕێگەی تاسڵوجە و لەڕێگەی تانجەرۆ دەبێت".
لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دروستبکرێن.
س.ر

بیروڕا