کوردستانی
29 قاچاخچی دەستگیرکران بەتۆمەتی هێنانەوەی خەڵک بۆ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت 29 قاچاخچی تریان دەستگیركردوە كە بەپارە خەڵكیان لەئێرانەوە هێناوەتەوەو بەوەش ژمارەی قاچاخچییە دەستگیركراوەكان گەیشتوەتە 44 كەس و سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن.
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت 29 قاچاخچی تریان دەستگیركردوە كە بەپارە خەڵكیان لەئێرانەوە هێناوەتەوەو بەوەش ژمارەی قاچاخچییە دەستگیركراوەكان گەیشتوەتە 44 كەس و سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویکردەوە "لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەمووجۆرە بازرگانی كردن بە مرۆڤ و هەموو جۆرە قاچاخچێتییەك و هەموو كارێكی نایاسایی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دارشتنی پلانی وورد و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 76) لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بڕگەی قاچاخچێتی مرۆڤ ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵا قائیمقامیەتی قەزای چوارتا و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاسەوانی سنورو بنكەی پۆلیسی چوارتاو بنكەی پۆلیسی زەلان و بنكەی پۆلیسی هاتووچۆی چوارتاو بنكەی تەندروستی چوارتا و سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی سنورەكە، ئەمڕۆ 4ی ئادااری 2020، هەستان بە هەڵمەتێكی فراوان و كێوماڵكردنی سنورەكانی ناوچەی شارباژێر".
رونیشیكردووەتەوە "پاش چەندین سەعات پشكنینی سەرجەم خاڵە سنورییەكان و ئەو شوێنانەی كە گومانی ئەوەیان لێدەكرا كە بتوانرێت قاچاخچێتی و گواستنەوەی مرۆڤیان لێوەبكرێت توانرا 29 قاچاخچی دەستگیربكرێن كە كۆی گشتی قاچاخچیەكان كە تائێستا دەستگیركراون بریتین لە 44 قاچاخچی و دەستگیراوەبەسەر 27 ئۆتۆمبێل كە بۆكاری قاچاخچێتی بەكار هێنرابوون و سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی هەرێمی كوردستانن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەتۆمەتی ئەوەی لەسنورەكاندا بەرامبەر بەبڕێك پارە قاچاخچێتی بەمرۆڤەوە دەكەن بەهێنان و بردنیان بۆ ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، بەئۆتۆمبێل و شێوازی نایاسایی سەرجەم تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو روبەڕوی یاسا كرانەوە".