کوردستانی

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە تۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بریندارکردنی هاوڵاتییەک، هەروەها دەستیش بەسەر دوو چەکدا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە برینداركراوە، مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر دوو چەك لەجۆری دەمانچەو بڕنەودا".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ش ، ح، م  لەدایكبووی 1981) بە بڕیاری بەرێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan