کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

تەندروستی چەمچەماڵ زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوێكی هاتوچۆ ئاشكرا دەكات و دەڵێت "رووداوەكە لە ناحیەی قادر كەرەم بووە و دوو پێشمەرگە گیانیان لە دەستداوە و سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون و رەوانەی سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ كراون".

راگەیاندن و پەیوەندییەكانیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاندووە "بەهۆی روداوێكی هاتووچۆوە لەناحیەی قادركەرەم نزیك پاڵاوگەی كۆرمۆر دوو پێشمەرگە گیانی لەدەستدا و سێ پێشمەرگەی تری تەمەن 30 و 32 و 35 ساڵ برینداربوون".

باسی لەوەشكردووە "دوای روداوەكە تیمی فریاكەوتنی خێرا 122ی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەسكەری قادركەرەم و شەهید وریای تەكیەی جەباری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی بەهاناوەچوونیان و گواستنەوەی بریندارەكان بۆ سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی روداوەكە".

هاوكات هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاندووە "رووداوەكە لەنێوان گەڵابەیەكی بارهەڵگر لە جۆری دایۆ و ئۆتۆمبێلێكی سەربازی بووە".



ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب