کوردستانی

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی فەرماندەیی ھێزەكانی 70ی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی فەرماندەیی ھێزەكانی 70ی كرد
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی فەرماندەیی ھێزەكانی حەفتای كرد و لەلایەن سەرپەرشتیار، فەرماندەی ھێزەكانی حەفتا و ژمارەیەك ئەفسەری پلەبەرزی ھێزی پێشمەرگە، فەرماندەی دژەتیرۆر و جێگری فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ئامادەبوو، بەوردی گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان كرا و رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و سەرخستنی ئەو هەنگاوە نیشتمانییە تاوتوێكران و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كرد و رایگەیاند "دەبێت هەموومان پشتیوانی ئەو هەنگاوە نیشتمانییە بكەین و بەسەركەوتوویی كۆتایی پێبهێنین. پێویستە هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بونیادبنێین كە لە ئاست مێژووی خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە بێت و پارێزەری كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی بێت".

سەرۆك بافڵ ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەكانی هێزی پێشمەرگەی كرد كە بەردەوام بە رۆ‌حێكی نیشتمانپەروەرانەوە لە مەشق و راهێنانەكانیان بەردەوامن لەپێناو بەرەوپێشچوونی توانا سەربازییەكانیان. فەرماندەكانیشی راسپارد "دەبێت نوێترین رێكاری زانستی و سەربازی لەم پرۆسەیەدا پەیڕەوبكرێت بەشێوەیەك كە ئەم هێزە خۆڕاگرە ئامادەی هەموو ئەگەر و پێشهاتێكی نوێ بێت".




ك. م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب