کوردستانی

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەبارەی شكستپێهێنانی پیلانێكی تیرۆریستی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەبارەی شكستپێهێنانی پیلانێكی تیرۆریستی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پیلانێكی تیرۆریستانی داعش بۆ تێكدانی ئاسایشی ھەرێم شكست پێدەھێنن و لە ئۆپراسیۆنێكیشدا دووچەكداری داعش دەكوژرێن و تیرۆرستێكی داعش كە ژنە بە برینداری دەستگیردەكرێت .

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە "پاش ئەوەی رۆژی 3-11-2022 سێ تیرۆریستی داعش كە یەكێكیان ژن بوو لەقەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەك بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجامدانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی ھەرێم كە پێشتر ئامادەكارییان بۆ كردبوو تا ژمارەیەك چەكداری تیرۆریستی تر بێنە ناوچەكە دەست بەجێبەجێكردنی پیلانەكانیان بكەن، ھێزەكانمان لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان كرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە كەدوای دڵنیابوون و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی تاوانبارەكان دەستیپێكرد و لەشەوی 6/7-11-2022 لە شاخی ئاژداخ لەنزیك گوندی كچان لەناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە لەكاتی ھەوڵدان بۆدەستگیركردنیان رووبەڕووی ھێزەكانمان بوونەوە".

باس لەوەشكراوە "پاش 30 دەقە توانرا ھەردوو تیرۆریست  (ك ، س ، م) و ( م ، ع ، م ) بكوژرێت و تیرۆریست  ( ش ، ن ، ع ) بە برینداری دەستگیربكرێت ".

زانیاری لەبارەی تیرۆریستەكانەوە  :
1-
تێرۆریستی كوژراو  (ك، س، م) موالید  1975 دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ گەڕەكی راپەڕینە ، خێزاندارە و سێ منداڵی ھەیە و پێشینەی كاری توندڕەویی ھەبووە و بەیعەتیان بەتیرۆریستانی داعش داوە و پیلانیان ھەبووە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجامبدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەكدارانی داعش بێنە ناوچەكە .
2- تێرۆریستی كوژراو  (م ، ع ، م ) دانیشتوی چەمچەماڵ گەڕەكی راپەڕین موالید 1998 خێزاندارە ھاوسەرەكەی  بەناوی ( ش ، ن ، ع) ئەندامی گروپەكە بووە ، ھەردووكیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بووە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن .
3- تێرۆریستی بریندار ( ش ، ن ، ع ) كە رەگەزی ژنە و ھاوسەری تێرۆرست ( م ، ع ، م ) بەھەمان شێوە فكری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووە و بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بكات لە كردەوە تیرۆریستیەكان .

ئەوەش راگەیەندراوە "لێكۆڵینەوەو بەدواداچون لەوبارەیەوە بەردەوامە ".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب