کوردستانی

وەزیری دارایی: ئەو فەرمانبەرانەی ئاستیان نزمە لە ئەركەكانیان دەبەخشرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی: ئەو فەرمانبەرانەی ئاستیان نزمە لە ئەركەكانیان دەبەخشرێن
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەو فەرمانبەرانەی كە ئاستیان بەرزە پلەیان بەرزتر دەكرێتەوە و ئەوانەشی ئاستیان نزمە لە ئەركەكەیان دەبەخشرێن".

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم رۆژی دووشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2022 لە سەردانێكدا بۆ بەڕێوەبەڕایەتی گشتی باجەكانی خەڵاتی بەسەر دەرچووانی خولی (شیكردنەوەی ژمێرەی كۆتایی) دابەشكردوە و هیوای خواستووە ئەو خولانە ببێتە هۆكاری بەرز بوونەوەی ئاستی پیشەی و زانستی فەرمانبەرانی باجەكان.

وەزیری دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو فەرمانبەرانەی كە ئاستیان بەرزە پلەیان بەرز تر دەكرێت و ئەوانەشی ئاستیان نزمە لە ئەركەكەیان دەبەخشرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت".

باسی لە هەنگاوەكانی بەدیجتاڵكردنی سیستمی باج كرد و دوپاتی كردەوە "دەبێت تەنیا بە پێی یاسا باج وەربگیرێت و باجیش تەنها لەسەر داهاتی راستەقینە (قازانج) وەردەگیرێت".

ئاوات شێخ جەناب، جەختی لەوەشكردەوە "باج لە گەورە باجدەران و كۆمپانیاكان نابێت بە پێی خەمڵاندن بێت، بەڵكو دەبێت لەسەر بنەمای شیكردنەوەی ژمێرەی كۆتایی بێت".


ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب