کوردستانی

حکومەتی هەرێم ئاماری نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکانی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم ئاماری نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکانی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا 145 نەخۆشخانەى حکومى و ئەهلى هەن کە (83) نه‌خۆشخانه‌یان حكومی و (62) دانەشیان ئه‌هلین كه‌ به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش بە هاوڵاتییان ده‌كه‌ن.

فەرمانگەکە بڵاویشکردووەتەوە کە نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە 57% نەخۆشخانەيه‌ کە به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شبوونه‌ته‌ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان:
ـ پارێزگای هەولێر: 27 نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: 25 نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای دهۆک: 15 نەخۆشخانە
ـ پارێزگاى هەڵەبجه: 5 نەخۆشخانە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین: 7 نەخۆشخانە
ـ ئیداره‌ی سەربەخۆى گه‌رمیان: 4 نه‌خۆشخانه‌

ژمارەى نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش کە (62) دانەن، به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكان بوون:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: 29 نەخۆشخانە
ـ پارێزگای سلێمانی: 16 نەخۆشخانە
ـ پارێزگای دهۆك: 11 نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 1 نه‌خۆشخانه‌
ـ ئیدارەى سەربەخۆى راپه‌ڕین: 2 نه‌خۆشخانه‌
ـ ئیداره‌ی سەربەخۆى گه‌رمیان: 3 نه‌خۆشخانه‌

هەر بەپێى ئامارى تایبەتى وەزارەتى تەندروستیی حکومەت، لە هەرێمی کوردستان (316) بنکەی سەرەکیی تەندروستی هەن كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روویان تێده‌كه‌ن، کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

ـ پارێزگای هه‌ولێر: 99 بنكه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: 91 بنکە
ـ پارێزگای دهۆك: 89 بنكە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 6 بنكه‌
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: 18 بنكە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: 13 بنكە

هەروەها (647) بنکەی لاوەکیی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان هەیە كه‌ ئەوانیش بەم شێوەیە دابەش بوونە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:

ـ پارێزگای هه‌ولێر: 174بنكه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: 23 ٠ بنکە
ـ پارێزگای دهۆك: 83 بنكە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 33 بنكه‌
ـ ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین: 74 بنكە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: 53 بنكە

لە نەخۆشخانەکانی هەرێمى کوردستان (281) هۆڵی نەشتەرگەری هەن کە تیایاندا نەشتەرگەریی گەورە و بچوک بۆ هاوڵاتییان ئەنجام دەدرێت و بەم شێوەیە دابەشبوون بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:

ـ پارێزگای هه‌ولێر: 110 هۆڵ
ـ پارێزگای سلێمانی: 64 هۆڵ
ـ پارێزگای دهۆك: 72 هۆڵ
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌:7 هۆڵ
ـ ئیدارەى سەربەخۆى راپه‌ڕین: 15 هۆڵ
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: 13 هۆڵ

ئێستا بەدەر لە نەخۆشخانە و بنکەکان، (86) سەنتەری پسپۆڕی هەن کە رۆژانە بە پێى پسپۆڕییەکەیان، خزمەتى هاوڵاتییان دەکەن کە بەم شێوەیە دابەشبوون بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: 30 سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای سلێمانی: 24 سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای دهۆك: 17 سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 7 سه‌نته‌ر
ـ ئیدارەى سەربەخۆى راپه‌ڕین: 5 سه‌نته‌ر
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: 3 سه‌نته‌ر

بەپێى ژمارەی ئەو نەخۆشخانانەى کە لە هەرێمی کوردستان هەن، بە گشتى (8,250) قەرەوێڵەى (تەخت) نه‌خۆشیان تێدایە کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:

ـ پارێزگای هه‌ولێر: 2550 قەرەوێڵە
ـ پارێزگای سلێمانی: 2760 قەرەوێڵە
ـ پارێزگای دهۆك: 2036 قەرەوێڵە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 283 قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: 474 قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: 120 قەرەوێڵە

لەم ژمارە قەرەوێڵەیەیش، ژمارەیەکیان بۆ مانەوەى نەخۆش دیارى کراون کە بە درێژماوە تیایدا بمێننەوە و چارەسەر وەربگرن، کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:

ـ پارێزگای هه‌ولێر: 2391 قەرەوێڵە
ـ پارێزگای سلێمانی: 2447 قەرەوێڵە
ـ پارێزگای دهۆك: 1217 قەرەوێڵە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: 175 قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى راپه‌ڕین: 350 قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: 98 قەرەوێڵە

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب