کوردستانی

بڕیاری پێویست لەبارەی پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری پێویست لەبارەی پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران درا
مەودا میدیا-

بەهۆی دواكەوتنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆكان لە ئێستادا نیگەرانییەكی زۆر دروست بووە و لەوبارەیەوە وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری دارایی و كاروباری ئابوری بڕیاری پێویستیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاڵپشتی دارایی خوێندكاران دا.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2022 لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە دكتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و هەردوولا تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو گرفتەكانی خوێندكاران كرد و بڕیاری پێویستیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ كردنی كێشەكان و پاڵپشتی دارایی خوێندكاران دا.

هاوكات ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری رۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە ناو دام و دەزگاكانی حكومەت بەرز نرخاند لە پێگەیاندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بازاڕی كار. 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب