کوردستانی

لەبارەی كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "سەردانی شەقامی 100 مەتریمان كرد لە شاری سلێمانی بەڵام بەهۆی خەرج نەكردنی پارەی پێویست پرۆژەكە وەك پێویست كاری تێدا ناكرێت و بۆ ئەمساڵیش تەواو ناكرێت و بۆ ساڵی داهاتووش هیچ گەرەنتییەك نییە پارەی پێویستی بۆ دابینبكرێت".

رەمەزان نامیق، سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2022 سەردانی شەقامی 100 مەتری سلێمانیمان كرد و سەردانەكەش بەمەبەستی بەدواداچون بوو بۆ ئیش و كارەكانی ناو پڕۆژەكە و بەهۆی خەرج نەكردن و نەبوونی پارەی پێویست لەلایەن حكومەتەوە پڕۆژەكە وەك پێویست كاری تێدا ناكرێت و تەنها لەسەدا 46ی پڕۆژەكە تەواو كراوە و بۆ ئەمساڵیش ناتوانرێت شەقامەكە تەواو بكرێت".

وتیشی "هەرچەندە پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نزیكەی لەسەدا 83ی داهاتی هاتوچۆ بۆ تەواوكردنی شەقامەكە دابنرێت بەڵام دەزانین ئەو داهاتانە بۆ مووچە دانراوە و بەوەشەوە كێشە لە دابینكردنی مووچە هەیە چۆن دەتوانرێت بدرێتە پرۆژە".

باسی لەوەشكرد "ئەو پرۆژەیە كە لەسەدا 46ی تەواو بووە نزیكەی 117 ملیاری تێچووە بەڵام حكومەت 30 بۆ 35 ملیۆن دیناری دابینكردووە لەكاتێكدا دەبوو 400 ملیاری تەرخان بكردایە بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكان ئەو پارەی خەرجكراوە پارەی كۆمپانیاكانەو بەقەرز دابینكراوە".

سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، راشیگەیاندووە "جگە لە كێشەی دارایی چەندین زیادەڕەویی جۆراو جۆر لەناوچەی ( تاسڵوجە و تانجەرۆ ) لەبەردەم پڕۆژەكەدا هەیە و تائێستا لانەدراون و ئەوانیش رێگرن لەبەردەم پڕۆژە شەقامی 100 مەتری سلێمانی".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب