کوردستانی

جوتیاران لە وەرگرتنی بڕە پارەیەك ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیاران لە وەرگرتنی بڕە پارەیەك ئاگادار دەكرێنەوە
مەودا میدیا-

سایلۆی سلێمانی ئەو جوتیارانە ئاگادار دەكاتەوە كە لە رۆژانی 15 و 16ی مانگی تەمموز گەنمیان رادەستی سایلۆكە كردووە رۆژی 10ی 11ی 2022 سەردانیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان.

سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ جوتیاران رایگەیاندووە "ئەوانەی لەرۆژانی 15و 16ی 7ی 2014 گەنمیان رادەست بە سایلۆكە كردووە، رۆژی پێنچشەمە 10ی 11ی 2022 كاتژمێر 9:30 خولەكی سەرلەبەیانی سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتمان بكەن، لەناحیەی پیرەمەگروون . بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان".

وەكو تێبینییەكیش رایگەیاندووە "پێویستە ئەو جوتیارەی كە گەنمەكەی بەناوەوە رادەست كراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود وەكالەتی نوێ كراوەی بۆ ساڵی 2022 پێ بێت، گەر هەر جوتیارێك كۆچی دوایی كردبوو پێویستە لەسەر وارسەكانی  وەفاتنامە و قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێنن و سەرجەم وارسەكانی وەكالەتیان بۆ یەكێك لە وارسەكان كردبێتەوە". 

داواشیكردووە "مستندی ئەصڵی رادەستكردنی گەنمەكەیان پێ بێت چونكە چەك بە وێنەی فۆتۆكۆپی مستند نادرێتەوە و پێویستە پێناسی باری شارستانی یاخود كارتی نیشتیمان ئەصلی لەگەڵ خۆیان بێنن".


ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب