گێتی

تەرمی كۆچبەرێكی كورد دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی كۆچبەرێكی كورد دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

تەرمی ژنێكی کورد لە یەختە نقومبووەكەی یۆنان دۆزرایەوە و بەوەش ژمارەی تەرمەكان گەیشتووەتە 26 تەرم. سەرۆكی دەزگای لوتكەش دەڵێت "ئەو كەسەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە بە وتەی كەسانی نزیكی ناوی "زریان ئەمین"ەو خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە".

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندووە "تەرمی كەسێكی دیكە لەو یەختەی لە 1ی 11ی 2022 لە كەناراوەكانی ئێڤیای وڵاتی یونان  نقومبوو دۆزرایەوە و بەوەش ژمارەی تەرمەكان گەیشتووەتە 26 تەرم".

راشیگەیاندووە "ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە كەسێكی كوردە و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و ناوی (زریان ئەمین)ە و ماوەی مانگ و نیوێك لە توركیا چاوەڕوانی دەرچوونی بووە تاوەكو بگاتە وڵاتانی ئەوروپا بەڵام لە 1ی 11ی 2022 یەختەكەیان بەهۆی خراپی كەش و هەوا بە 70 كۆچبەرەوە نقومبوو".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان