کوردستانی

عەبدولحەكیم خەسرەو: دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان نەماوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدولحەكیم خەسرەو: دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان نەماوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەجومەنی وەزیران دەڵێت "حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری لەسەر هەموو خاڵەكانی چاكسازی كارنامەی كابینەی نۆیەم كردووە و دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان نەماوە".

عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێ شەممە 8ی تشرینی دووەمی 2022 لەمیانی كۆنفڕانسی هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو رایگەیاند "دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان نەماوە و لەگەڵ وەزارەتی داریی و ئابوری موچەی هەموو ئەوانەمان بڕیوە كە دوو مووچەیان هەبووە و لە ئێستادا تەنيا مووچەیەك وەردەگرن".

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون جەختی لە بەردەوامی هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە و وتی "حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ كاری لەسەر 13 خاڵەكەی چاكسازی كارنامەی كابینەی نۆیەم كردووە و ئاستی جێبەجێكردنی خاڵەكانیش لە سێكتەرێكەوە بۆ سێكتەرێكی دیكە جیاوازبووە".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب