کوردستانی

کرێیەک لەسەر هاوڵاتییان کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کرێیەک لەسەر هاوڵاتییان کەمکرایەوە
مەودا میدیا-

 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارداوە بەشێوەیەکی کاتی پارەی کرێیی ئاو کەم بکاتەوە لە 80 هەزار دینارەوە بۆ 20 هەزار دینار.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند "بەپێی دوایین رێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەئێستادا تاوەکو رێکەوتی 21-12-2022 هەر هاوڵاتییەک ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستوە و  پێوەر ببەستێت ئەوا سوودمەند دەبن لە داشکانی کرێی ئەو مانگانەی کە لە سەریانە کە پێشتر بڕی 80 هەزار دینار بوو كرا بە 20 هەزار دینار بۆ ناوەوەی شار و بڕی 10 هەزار دینار بۆ دەرەوەی شارەکان".

ئاماژە بەوەکراوە "بە پێچەوانەوە بڕی 80 هەزار دینار مانگانە ئەژماردەکرێت, بۆیە هاوڵاتییان دەتوانن سوودمەندبن لەم بڕیارە و مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب