کوردستانی
بکوژی ژنێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بكوژی ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستگیركرد كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی تاڤگه‌ی شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌ی و ته‌قه‌ی لێده‌كات و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای دوو كاتژمێر ژنه‌كه له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و بكوژیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەکانی ھەواری شار و کوردسات و سەرچنار و هێزی تایبه‌تی باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار راسپارد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر‌و له‌ماوه‌ی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا بكوژی ژنه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر، ب، م) له‌دایكبووی 1994 به‌بڕیای به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س.ر