کوردستانی
دابەشکردنی پۆست لە کۆمپانیایەکی نەوت ناڕەزایەتیی کوردی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەماوەکانی رابردوو بەفەرمانێکی وەزاری هەندێک پۆستی ناو کۆمپانیای نەوتی باکور لە پارێزگای کەرکوک دابەشکرا کە هاوسەنگی تێدا رەچاو نەکرابوو ئەمەش ناڕەزایەتی کوردی لێکەوتەوە.
رێبوار تەها، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕیارە کە پێشووتر درابوو لەلایەن وەزیری نەوتی عیراقەوە بۆ دابەشکردنی پۆستەکان لەو کۆمپانیایەی نەوتە رامانگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "جارێکی دیکە بە هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکاندا پۆستەکان دابەشدەکرێتەوە و ئەو دابەشکردنەش لەلایەن لیژنەیەکەوە دەبێت کە لە ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەهێرێت بۆ ئەو مەبەستە".
کۆمپانیای نەوتی باکور یەکێکە لە کۆمپانیاکانی نەوت کە دەکەوێتە پارێزگای کەرکوکەوە و لەهەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەوا سەرپەرشتیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت دەكات.