کوردستانی

لە ئەمساڵدا زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بڕینی دارەوە دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەمساڵدا زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بڕینی دارەوە دەستگیرکراون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت "بەهۆی دابەشنەکردنی سوتەمەنی هاوڵاتییان بۆ بڕینی دار روویانکردووەتە کەژ و کێوەکان، ئاماژەی بەوەشکرد لەماوەی  ئەم 10 مانگەی رابردوودا 115 هاوڵاتییمان دەستگیرکردووە.

هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی دابەشنەکردنی سوتەمەنی هاوڵاتییان بۆ بڕینی دار روویانکردووەتە کەژ و کێوەکان و ئێمە بەردەوام بە هاوڵاتییانمان وتوە بڕینی دار کارێکی سەرپێچییە، رێنماییمان کردوون کە دەتوانن لقی دارەکان لێبکەنەوە بە ئاگاداری مەفرەزەکانی ئێمە بەمشێوەیەش ژینگە دەپارێزن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەماوەی  ئەم 10 مانگەی رابردوودا 115 هاوڵاتییمان دەستگیرکردووە بەهۆی بڕینی داری دارستانەکان و رووبەڕووی یاسامان کردوونەتەوە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی درا دەبڕنەوە سزای مادی و بەندکردنیش دەیانگرێتەوە بەپێی تەمەنی ئەو دارەی کە دەیبڕنەوە، بۆ نمونە ئەگەر دارەکە 50 ساڵبێت ئەوا ئەو کەسە بە پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێت و بەندیش دەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب