کوردستانی
حكومەتی هەرێم داوای دەستپێكردنی گفتوگۆ دەكات لەگەڵ حكومەتی ناوەند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیران نەخشەڕێگای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی تاوتوێ دەكات و لیژنەی دانوستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنراو داواشكرا بەپێی مافە دەستوورییەكان دەست بە گفتوگۆ بكەن لەگەڵ حكومەتی ناوەند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی دووەمی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە و بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، بریتی بوو لە گفتوگۆكردن لەبارەی بڕیارێكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە نەخشەڕێگای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا و لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و میكانیزمی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و دوای تاووتوێكردنی ئەم بڕگەیە، بڕیاردرا وەفدی دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ پێكبهێنرێت لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها راسپێردران لە چوارچێوەی مافە دەستورییەكان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، لە نزیكترین كاتدا، دەست بە گفتوگۆ بكەن و جەخت لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتی فیدڕاڵی و ئەو رێكەوتنە سیاسییەی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەردرا كرایەوە".
لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەنگاوەكانی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو و بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكان رادەسپێردرێن بۆ كاركردن لەسەر ئەم بابەتە.
ك. م

بیروڕا