کوردستانی

زانیاری لە بارەی دەستپێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لە بارەی دەستپێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارده‌رى فراكسیۆنى یه‌كێتى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەوڵەکانمان دەستپێکردوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێم بەتایبەتی گەرمیان سودمەندبن لەپێشینەی خانوبەرە

کاروان یاروەیس، بڕیارده‌رى فراكسیۆنى یه‌كێتى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  رایگەیاند "هەوڵەکانمان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گەرمیان سوودمەندبن لە پێشینەی خانووبەرە".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ سەردانی بانکی خانوبەرەی عیراقمان کرد، لەگەڵ عەبدولموحسین عەلوان، بەرێوەبەری گشتیی بانکەکە گفتوگۆمان کرد لەبارەی رێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکانمان تا هاوڵاتییانی هەرێمیش سوودمەندبن لە پێشنەی خانووبەرە".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان نزیکەی 90 ملیار دینارە، بەڵام تائێستا رێنمایی خەرجکردنی پێشینەکە نەدراوە، بۆ هەمان مەبەست نووسراوێکمان ئاراستەی بەڕێز حەمید ئەلغزی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی لیژنەی تایبەتمەند بەهان پرس کرد".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan