کوردستانی
نرخی ماسی لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە چەند و بەرهەمی ناوخۆ چۆنە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئێستادا وەرزی ساغکردنەوەی بەرهەمی ماسی ناوخۆییە، ئاماژەی بەوەکرد نرخی ماسی لە ئاستێکی گونجاودایە.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا وەرزی ساغکردنەوەی بەرهەمی ماسی ناوخۆی خۆمانە، هەروەها لەکاتی کەمبوونی بەرهەم ماسی لە وڵاتی ئێرانەوە ماسی جۆری کارب بە فرێش یان بە زیندووی هاوردە دەکرێت".
لەبارەی نرخی ماسییەوە وتی "نرخی ماسی هەندێک دابەزیوە کە کیلۆی پێنج بۆ شەش هەزار دینارە کە بۆ خاوەن پرۆژەکان و بەکارهێنەرانیش نرخێکی گونجاوە".
وتیشی "لە مانگەکانی دوو و سێوە پەنجە ماسی داخڵی حەوزەکان دەکرێت لە مانگی نۆ و 10 و 11 دێتە بازاڕەکانەوە، واتە لەئێستادا بەرهەمی خۆمان زۆرە و خواستێکی زۆری لەسەرە".
س.ر

بیروڕا