کوردستانی

رێگەیەک بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگەیەک بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە کەوا رێگەیەک بۆ ماوەی 90 رۆژ دادەخرێتو دەتوانن رێگەی بەدیل بەکاربهێنن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدرێژەى کارەکانى تەواوکردنى پڕۆژەى ستراتیژى ئاوەڕۆى سندوقى شەقامی 30 مەتر- 60 مەتری، ئاگادارى هاوڵاتییان دەکەینەوە لەبەیانی ڕۆژى هەینى 11ی تشرینی دووەمی 2022 هەردوو سایدى شەقامى 30 مەترى لە ترافیک لایتى ئەنجومەنى وەزیران نزیک کونسوڵخانەى فەرەنسا تاکو نزیک مزگەوتى حاجى حسێن بۆ ماوەى (90) ڕۆژ دادەخرێت".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لەو ماوەیە هاوڵاتییان وەکو رێگەی بەدیل دەتوانن شەقامی 60 مەتری بەکاربێنن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan