کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە
مەودا میدیا- 

وەزارەتی كارەبا لە بارەی بڵاوكردنەوەی كارو چالاكییەكان و لێدوانەكانی وەزارەتەكەی روونكردنەوە دەدات و دەڵێت "لە بەرانبەر هیچ راگەیاندراو و لێدوانێكدا بەرپرسیار نین كە لە دەرەوەی پەیجی وەزارەت بڵاو دەكرێنەوە".

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "لە بەرانبەر هیچ راگەیاندراو و لێدوانێكدا بەرپرسیار نین كە لە دەرەوەی پەیجی وەزارەت بۆ راكێشانی خوێنەر یان بەلاڕێدا بردنی رای گشتی لە سایت و پەیجەكانی نابەرپرسیار بڵاو دەكرێنەوە".

باسی لەوەشكردووە "وەزارەتی كارەبا تەنیا لە رێگەی پەیجەكەیەوە، كار و چالاكییەكانی بڵاو دەكاتەوە و هەر لەو پەیجەوە بەناوی وتەبێژی وەزارەتەوە لێدوان و روونكردنەوەی پێویست لەبارەی پرۆژە و چالاكییەكانی دەدات".

ك. م
Qaiwan
Qaiwan