کوردستانی

بەرگری شارستانی سلێمانی چەند رێنماییەک بۆ هاوڵاتییان بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرگری شارستانی سلێمانی چەند رێنماییەک بۆ هاوڵاتییان بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەرگری شارستانی سلێمانی چەند رێنماییەک بۆ بەرگرتن لە مەترسییەكانی ئاگر كەوتنەوە بڵاو دەكاتەوە و داوادەكات "بەو پەڕی وریای و بەرپرسیارێتەوە مامەڵە لەگەڵ ئامێرە گەرمكەرەوە و كارەباییەكاندا بكەن لە پێناو رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو و جەرگ بڕ".

بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی بۆ پاراستنی ماڵەكان لە رووداوی ئاگر كەوتنەوە كۆمەڵێك رێنمایی بڵاودەكاتەوە و رایگەیاندووە "دەبێ ئاگاداری سەرجەم ئامێرە كارەبایی و گەرمكەرەوەكانی ماڵەكەتبیت بەتایبەتی لە كاتی هاتنی وەرزی زستاندا و بۆ ئەوەش، بەكارنەهێنانی تەقسیمی كارەبایی بێ كوالێتی و وایەر لاواز و خۆ بەدوور گرتن لە سەرە تەقسیم بۆ چەند ئامێرێكی كارەبایی كە لۆدێكی زۆر دەخاتە سەر سویچ پلاكەكە و بەپێی كات دەبێتە هۆی گەرم بوون و توانەوە و گڕگرتنی".

راشیگەیاندووە "هۆكارێكی دیكەی سەرەكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵدا لوولكردنی وایەرێكی زۆری تەقسیمی كارەبایە لە پشتی تەلەفزیۆن و تەباخ و غەسالەی جل شوشتن و ئامێرەكانی تر، كە لە ئەنجامی ئەم لوولكردنەدا گەرمبوون روودەدات و توانەوەی وایەرەكەی لێ دەكەوێتەوە، جگە لەوانەش  یەكێك لە هەڵە مەترسیدارەكانی تری ئاگركەوتنەوە راكێشانی وایەری تەقسیمی كارەبایە لە سویچ پلاكێكەوە بۆ ئامێرێكی كارەبایی لە جێگەیەكی تر بە ژێر فەرش و كومباردا  كە رێژەیەكی زۆر ماددەی نایلۆنی تێدایە و بە كەمترین پلەی گەرمی وایەرەكە، تواندنەوە و گڕگرتن دروست دەبێت".

باسی لەوەشكردووە "بەجێ نەهێشتنی موبایل و لایت شەحن بە شەحنەوە لەكاتی نوستن لەسەر قەنەفە و فەرش و ئەو ماددانەی رێژەیەكی زۆر نایلۆن و ئیسفنجیان تێدایە، ئەم خاڵە زۆر مەترسیدارە و چەندین رووداوی لەم جۆرەمان لەبەردەستایە بە ئامار، شاحینەی مۆبایلێك چەندین قوربانی لێ كەوتووەتەوە، هەروەها نەكوژاندنەوەی هیتەری كارەبایی كە زۆرێك لە خەڵكی بەكاری دەهێنێت دوای نوستن وەك گەرم كەرەوەیەك، كە زۆرجار وایەری هیتەرەكە یاخود سویچ پلاكەكە بەهۆی لۆدی زۆری هیتەرەكە دەتوێتەوە، یاخود فەرشی ژێـری، یا جلوبەرگ كە خانمان دایدەنێن بۆ وشككردنەوە لەبەردەمیدا گڕدەگرێت".

راشیگەیاندووە "بەهیچ شێوەیەك نابێت ئایپاد و تابلێتی منداڵەكەت یا پاوەر بانك كە ئامێرێكی بارگاوی كردنەوەیە لە ناو كەنتۆر و نزیك جل و بەرگ دابنرێت چونكە خاوەنی پاتریەكی بەهێزن و ئەگەری تەقین و گڕگرتنیان هەیە بەهۆی گرفتی ئەلكترۆنییەوە، وە پێویستە ئامێری وشك كەرەوە و ئوتووی قژ و جلوبەرگ دوای بەكارهێنانی لە سەر زەوی دابنرێت دوور لە فەرش و مادەی نایلۆن و لۆكە تاكو سارد دەبێتەوە چونكە بەكەوتن یاخود بە بەركەوتنی بە كەلوپەلی چواردەوریدا هۆكارێكە بۆ دروست بوونی دوكەڵێكی خنكێنەر و كەوتنەوەی ئاگر، لەهەمووی مەترسیدارتر بوونی زۆپای غازە لەماڵاندا وەلەوە كارەساتتر هێنانە ژوورەوەی بتڵی غازەكەیە بۆ نزیك گەرم كەرەوەكە كە بەهۆی لێچوونی غاز لە سەرە مونەزەمەكە دەبێتە هۆی خنكاندن و ژەهراوی بوونی سەرجەم ئەوانەی لە ژوورەكەدا نوستوون یاخود بەهۆی كۆبوونەوەی غازێكی زۆر لەسەقفی ژوورەكەدا بەداگیرساندنی تەنها یەك گڵۆپ یا هەواكێش دەبێتە هۆی روودانی كارەساتێكی چاوەڕواننەكراو كە زۆرجار سەقف و دیواری خانووەكە دەڕوخێنێت".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب