کوردستانی

دزێك چووەتە مزگەوتێكەوە و 60 قورئانی پیرۆزی بردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دزێك چووەتە مزگەوتێكەوە و 60 قورئانی پیرۆزی بردووە
مەودا میدیا-

لە مزگەوتی حاجی كەریم بێ كراس لە نزیك سی مەترییەكەی ئازادی كەسێك 60 قورئانی لە مزگەوتێك دزیوە كە بە زاخاوی ئاڵتوون چوارچێوەیان گیراوە".

مامۆستا محەمەد ساڵح، پێشنوێژی مزگەوتی حاجی كەریم بێكراس لە گەڕەكی ئازادی شاری سلێمانی رایگەیاند "لەم هەفتەیەدا كەسێك هاتووەتە مزگەوتەكەمان و 60 قورئانی پیرۆزی بردووە و ئەو قورئانانەش بە زاخاوی ئاڵتوون چوارچێوەیان گیراوە كە لە كۆی 25 قورئانی لەو جۆرە لە مزگەوتەكەدا تەنیا سیانیان ماون و نرخەكانیشان نزیكەی یەك ملیۆن دینارە".

باسی لەوەشكردوو "لە ماوەی سێ بۆ چوار مانگی رابردوودا ئەوە دووەم جارە دزی لە مزگەوتەكە دەكرێت و لەڕێگەی ئەوقافی سلێمانییەوە سكاڵامان تۆماركردووە و وێنە و ڤیدیۆی ئەو كەسەمان رادەستی پۆلیس كردووە كە ئەو دزییەی كردووە، بەڵام كەسەكە تا ئێستا دەستگیرنەكراوە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب