کوردستانی

لەبارەی دەستپێكردنەوەی بەرزە مووچەی فەرمانبەران روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دەستپێكردنەوەی بەرزە مووچەی فەرمانبەران روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان باس لەوەدەكات "راپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی پرسە داراییەكانی هەرێمی كوردستان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و چاوەڕواندەكەین وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بكەین".

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بۆ مەودا میدیا وتی "لەسەر پرسە داراییەكانی هەرێمی كوردستان وەكو لیژنەی دارایی راپۆرتی خۆمان تەواو كردووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە تاوەكو وەزیری دارایی بێتە پەرلەمانی كوردستان و روونكردنەوەی لەسەر بدات".

باسی لەوەشكرد "یەكێك لە تەوەرەكان تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی بەرزە مووچەی فەرمانبەران و بۆ ئەوەش چاوەڕواندەكرێت وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بكەین". 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan