کوردستانی

پێشبینییەكانی كەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەكانی كەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 11ی تشرینی دووەم و سبەینێ شەممە 12ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە پلە تۆماركراوەكانی دوێنێ، پلەكانی گەرماش لەنێوان 9 بۆ 27 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لەنێوان 20 بۆ 27 پلە دەبێت.

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە