کوردستانی
حكومەتی هەرێم كار لەسەر زیادكردنی ئاوی سەر زەوی ئاوی ژێر زەوی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان دەڵێت "دەستكراوە بە جێبەجێكردن و تێستكردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ كە كاریگەرییان لەسەر زیادكردنی ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەوی و گلدانەوەی ئاو هەیە".
د.كاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بە پێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە "بە پێی داتاكان لە كەرتی سەرچاوەكانی ئاو 76 پرۆژە بە گوژمەی 514 ملیار و 893 ملیۆن دینار ئەنجامدراوە".
وتیشی ''لە ساڵی 1991 تا 6 مانگی رابردوو، 118 پۆند لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەبووە، بەڵام لە شەش مانگی رابردوو، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر دروستكردنی 37 پۆند لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە دوو قۆناغ داوە، كە نزیكەی 26 ملیار دیناریان تێ دەچێت كە بریتین لە دروستكردنی 23 پۆند كە 13 ملیار دیناریان تێچووە و دابەش بوون بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان".
لەبارەی كەمكردنەوەی تێچوو و دروستكردنی پۆندەكانەوە، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد كە ''پێشتر تێچووی هەر پۆندێك 1.6 ملیار دینار بووە بەڵام لەم كابینەیەدا تێچووی هەر پۆندێكمان كەم كردووەتەوە بۆ نزیك 700 ملیۆن دینار، كە ئەمەش دەكاتە كەمتر لە نیوەی تێچووەكەی پێشتریان و ئەوەش بووە هۆكاری رەزامەندیدان لەسەر دروستكردنی ئەو 37 پۆندە، كە دەكاتە یەك لەسەر سێی كۆی پۆندە دروستكراوەكانی 30 ساڵی رابردوو".
د.كاروان سەباح هەورامی، لەسەر ئاماری بیرەكانی سەرانسەری هەرێمی كوردستان، وتی ''تا كۆتایی ساڵی 2021 ئاماری بیرە هەڵكەندراوەكان بریتی بووە لە 24 هەزار و 410 بیری جیاواز لە سێكتەرەكانی ئاوی پاكی خواردنەوە 12 هەزار و 421 بیرن، هەروەها بیرەكانی تایبەت بە ئاوی كشتوكاڵی كە 10 هەزارو 986 بیرن و بیرەكانی تایبەت بە ئاوی پیشەسازی كە 950 بیرن".
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، باسی لەوەشكرد "كە دیراسەی چەندین پڕۆژەی گرنگیان بۆ پاراوكردنی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی كردووە لە رێگەی دەستكرد، كە یەكێكیان بریتییە لە زیادكردنی ئاوی ژێر زەویی لە رێگەی بیری دەستكردەوە و لە رێگەی كۆمپانیایەكی بەریتانی كاری لەسەر كراوە و بە سەرگرتنیشی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت".
راشیگەیاند "رێنمایی تایبەتیان بە پۆندی هەرەوەرزی دەركردووە و لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو كراوەتەوە كە بە هۆیانەوە هانی خەڵك و جوتیاران دەدرێت بۆ ئەوەی لە بری پشتبەستن بە ئاوی بیر، سوود لە ئاوی باران وەربگرن و حكومەتیش هاوكاری جوتیاران و خەڵكی گوندەكان دەكات".
ك م