کوردستانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە چەمچەماڵ 4 كەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە چەمچەماڵ 4 كەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند "بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە بانی مەقان 4 كەس بوونەتە قوربانی كە دوو پیاو و ژنێك برینداربوون و پیاوێكی تەمەن 70 ساڵیش گیانی لەدەستداوە".

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بۆ مەودا میدیا وتی "بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەبانی مەقان پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ گیانی لەدەستداوە و دوو پیاو و ژنێكیش بریندار بوون".

راشیگەیاند "دوای ئاگادار كردنەوەی تیمی فریاكەوتنی خێرای 122 دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە و بە هاناوە چوونیان بریندارەكانیان گواستوەتەوە بۆ سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب