کوردستانی

روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەو زەوییانەی كارتیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەو زەوییانەی كارتیان هەیە
مەودا میدیا-

لەهەولێر زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد و بۆ ئەوەش داوادەكرێت خاوەن زەوییەكان دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن، چونكە لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاویكردووەتەوە " لەهەولێر دەستكراوە بە پرۆسەی گۆڕینی زەوییە كارتەكان بۆ سەنەد، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد دامەزراوە و ئێستا ئەم یەكەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر گۆڕینی كارتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەن و تاوەكو ئێستاش ژمارەیەكی زۆر كارتی زەوی كراون بە سەنەد".

باسی لەوەشكردووە "لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كاری زیاتر لە 13 هەزار كارت بەرەو كۆتایی دەچێت و پێویستە خاوەن زەوییەكان دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن، چونكە لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "لە بەشی باغمرە ئەفەندی 7 هەزارو 528 كارت، گەڕەكی ژین لە دارەتوو 3 هەزار و 596 كارت، لە بێریات و عەزە هەزارو 288 كارت، لە گردجوتیار لە بەشی كورانی نوێ شەش سەدو 38 كارتە و بەشێك لە كەرتی 95ی كەسنەزان كە ئەویش دوو سەدو 39 كارتە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەكان دەكرێت و پرۆسەكەش بەردەوامە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب