کوردستانی

بڕیاری داخستنی 2 رێگا له‌ سنووری راپه‌ڕین و ره‌واندز درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری داخستنی 2 رێگا له‌ سنووری راپه‌ڕین و ره‌واندز درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەمەبەستی سەلامەتی هاوڵاتییان لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا بە داخستنی 2 رێگا له‌ سنووری راپه‌ڕین و ره‌واندز.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی وه‌رتێ له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە "هاولاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە، لەم شەو کاتژمێر 8:00 لە سەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەریمی كوردستان، بۆ سەلامەتی هاولاتیان لە نەخۆشی كۆرنا، هەردوو رێگای (وەرتێ ـ رانیە) و (گۆجارـ پشدەر) تاكو كاتێكی نادیار دادەخریت".

 لە راگەیاندراوەکەدا داواش لە هاولاتیان كراوه‌، هەموولایەك هاوكاربن و رێگای بالیسان وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دوو رێگایه‌ بەكاربهێنن.
Qaiwan
Qaiwan