کوردستانی
بۆچی ئاگر لە رێستۆرانتەکەی هەولێر کەوتەوە و زیانەکانی چین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە رێستۆرانتێکی بەناوبانگی شاری هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و سەرجەم ریستۆرانتەکە سووتا.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12ی تشرینی دووەمی 2022 کاتژمێر 7:30 خولەک ئاگر لە رێستۆرانی تۆپ ئۆرگانیک لە هۆتێل کریستاڵ کەوتەوە بەهۆی ئەوەی رێستۆرانتەکە زۆربەی کەلوپەلەکانی لە دار دروستکراوە هەمووی سووتا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەروەها ئاگرەکە لە چێشتخانەی رێستۆرانتەکەوە دروستبووە کە تایبەت بە نانی بەیانیان، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
س،ر