کوردستانی

مەترسییەکانی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییەکانی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندرستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژانە پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی بەردەوامە و رێژەیەکی کەمی ئەنجامەکان پۆزەتیڤن و تووشبووی کۆرۆنان، ئاماژەی بەوەشکرد بنکەکانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین کراوەن.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندرستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی بەردەوامە و رێژەیەکی کەمی ئەنجامەکان پۆزەتیڤن و تووشبووی کۆرۆنان، بۆ نمونە رۆژی وایە لە 50 هاوڵاتی 3 بۆ 4 هاوڵاتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان".

لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "بنکەکانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین کراوەن، بەڵام هاوڵاتییان بە رێژەیەکی زۆر کەم ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندرستیی سلێمانی وتی "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بەردەوام پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن بۆ ئەوەی دووربن لە تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب