کوردستانی

ژمارەی قوربانیانی یەختە نوقومبووەکەی یۆنان بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی قوربانیانی یەختە نوقومبووەکەی یۆنان بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ کاروباری پەنابەران دۆزینەوەی تەرمێکی دیکە یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی یۆنانی راگەیاند، ئاماژەی بەوەکرد ژمارەی ئەو کەسانەی خنکاون بۆ 28 کەس بەرزبووەوە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند "ژمارەی قوربانیانی رووداوی ژێر ئاوكەوتنی یەختەكەی سەرەتای ئەم مانگە لە وڵاتی یۆنان بۆ 28 قوربانی بەرزبووەوە كە دواهەمینیان بەیانی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی زانیاریيەكانی دەزگای لوتكە، ئەمڕۆ شەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2022 تەرمی پیاوێك لە كەناراوەكانی ئەلیكس كاریستۆس دۆزراوەتەوە، تا ئێستا ناسنامەی دیار نییە".

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران وتی "تائێستا ژمارەی تەرمەكان گەیشتووەتە 28 تەرم كە لەو ناوچەیەدا خنكاون، دوێنێ تەرمی كۆچبەرێكی دیكە لە كەناری مەرمەرە لە نزیك كاریستۆ دۆزرایەوە، تائێستا 12 كۆچبەر ڕزگار كراون كە دوان لەو كۆچبەرانە كوردن و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن".

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی 2022 یەختێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەی وڵاتی یۆنان بە 70 کۆچبەرەوە نوقمبوو لە ئەنجامدا 28 کۆچبەر خنکاون و 12یان رزگارکراون و 30 کۆچبەری دیکەشیان نادیارن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب