کوردستانی

بە تۆمەتی تەقەكردن لە هاوڵاتییەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی تەقەكردن لە هاوڵاتییەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هاوڵاتییەكیان بە فیشەك بریندار كردبوو" .

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "رۆژی 26ی10ی 2022، هاوڵاتییەك تەقەی لێكراو بریندار کرابوو و تۆمەتبارانی رووداوەكەش هەڵاتن" .

راشیگەیاندووە "هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە  بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن".

باسی لەوەشكردووە "لەئێستادا تۆمەتباران (د ، س ، ج) لەدایكبووی 2003 و (س ، أ ، م) لەدایكبووی 2005 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە" .



ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب