کوردستانی

سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا-

سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "رۆژی یەكشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2022 پارەی گەنمی ئەو جوتیارانە دابەشدەكرێت كە لە رۆژانی 17 و 18ی مانگی تەمموزی 2014 گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی كردووە".

سایلۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "ئەو جوتیارانەی كە لە رۆژانی17/18-7-2014 گەنمیان رادەستی سایلۆكەیان كردووە سبەینێ رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 13-11-2022 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن، لەناحیەی پیرەمەگرون بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان".

باس لەوەشكراوە "ئەو جوتیارەی گەنمەكەی بەناوەوە رادەستكراوە خۆی ئامادەبێت یاخود وەكالەتی نوێكراوەی بۆ ساڵی 2022 پێبێت و ئەگەر هەر جوتیارێك كۆچی دوایی كردبو پێویستە لەسەر وارسەكانی  وەفاتنامە و قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بهێنن و سەرجەم وارسەكانی وەكالەتیان بۆ یەكێك لە وارسەكان كردبێتەوە". 

باس لەوەشكردووە "پیویستە مستندی ئەصڵی رادەست كردنی گەنمەكەیان پێ بێت و چەك بە وێنەی فۆتۆكۆپی (مستند) نادرێتەوە و  پێویستە پێناسی باری شارستانی یاخود كارتی نیشتیمان ئەصلی لەگەڵ خۆیان بهێنن ".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب