کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی بۆ خوێندكاران راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی بۆ خوێندكاران راگەیاند
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ خوێندكارانی زانكۆ راگەیاند و ئەوەش دەڵێت "بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی پرشنگدارتان بۆ دەخوازم".‏‎
‏‎
بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندووە "‏‎‏‎لە ساڵی رابردوودا بەدیداری یەكتر شادبووین و بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكانم پێدان، بەخۆشحاڵییەوە زۆرینەی كێشەكانمان چارەسەركرد، ‎ئێستاش بە بڕوای تەواوم بە رۆڵ و پێگەی ئێوە لە ئێستا و داهاتووی وڵاتەكەماندا، بەڵێنتان بۆ دووپات دەكەمەوە كە بۆ ئەمساڵی خوێندنیشتان، بەندە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاڵشپت و پشتیوانتان دەبین".

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندكارانی زانكۆ دەڵێت "‏‎ئێوە ئەو نەوە فێرخواز و داهێنەرەن كە وڵاتەكەمان پێویستی بە توانا و لێهاتووییەكانی ئێوەیە و ئومێدی گەورەمان لەسەر داهاتووی ئێوە هەڵچنیووە. هەر بۆیە بەدیهێنانی ماف، بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان و پێداویستییەكانی دیكەی خوێندنتان بە ئەركی خۆمان دەزانین و هاوشێوەی رابردوو لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین و ‏‎پشتیوانی هەموو فشارە مەدەنییەكانتان دەبم و هیوادارم چالاكییەكانتان توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان نەبێت و داواكارم هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن لە پاراستنی ئاسایشی ئێوە و هاوكاریكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمان".

لە كۆتاییدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی كردووەتەوە لەوەی "‏‎پێكەوە بەرەو داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب