کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە دوو برا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای قەڵادزێ لەلایەن کەسێکەوە بەچەکی جۆری دەمانچە تەقە لە دوو برا و هەردووکیان بریندارکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "شەوی رابردوو لە قەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین لەلایەن کەسێکەوە بەچەکی جۆری دەمانچە تەقە لە دوو برا بەناوەکانی (خ . ع . ق) لەدایکبووی ساڵی 1990، پیشەی کاسبە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین، (ق . ع . ق) لەدایکبووی ساڵی 1987، پیشەی کاسب، دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین، کراو بەوهۆیەشەوە هەردووکیان برینداربوون کە شوێنەواری پێنج فیشەک بەسەر جەستەی هەردووکیانەوە هەیە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەبڕیاری دادوەر و بە مادەی 405/31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێک دەرچووە، لەئێستادا هەردوو بریندارەکە لە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و بۆ هەمان مەبەستیش هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە".
س.ر
س.ر