کوردستانی

لە رێگەی لیژنەكەیەوە بەدواداچوون بۆ داواكاری و سكاڵاكانی مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رێگەی لیژنەكەیەوە بەدواداچوون بۆ داواكاری و سكاڵاكانی مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوونی كێشەكانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكە پێكهێنا و سەرۆكی لیژنەكەش وردەكاری بەدواداچوونەكانیان ئاشكرا دەكات و دەڵێت "سەردانی سەرجەم بەڕێوەبەرێتییەكانی سنوری پەروەردەی سلێمانی دەكەین".

عەبدولخالق عەلی، سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوەی دانانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مەودا میدیا وتی "ئەو لیژنەیەی پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوونی مامۆستایانی وانەبێژە لەسەرجەم بەڕێوەبەرێتییەكانی سنوری پەروەردەی گشتی سلێمانی و بەدواداچوون دەكرێت لە بارەی ئەو پێوەرانەی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكران و بزانین تا چەند پابەندبوون هەیە بەو پێوەرانە و ئایا هیچ كەسێك بێبەشكراوە و كەسی دیكە لە شوێنی دانرابێت".

راشیگەیاند "ئەمڕۆ بڕیارەكە دەرچووە و لە رۆژانی داهاتوو پێش ئەوەی سەردانی پەروەردەكان بكەین مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادار دەكەین لەو سنورانە تاوەكو سەردانی لیژنەكەمان بكەن و بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان بكەن".

باسی لەوەشكرد "هەر سەر پێچییەكیش هەبێت لە پەروەردەكان بەنوسراو ئاڕاستەی پەروەردەی گشتیی سلێمانی دەكەینەوە تاوەكو كاری لەسەر بكرێت و ماف بۆ ئەو مامۆستایانە بگەڕێتەوە كە بێبەشكراون".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan