کوردستانی
پۆلیسی هەولێر وردەكاری كوشتنی ژنێك لەلایەن پیاوەكەی و خۆكوشتنی پیاوەكەشی ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر وردەكاری كوشتنی ژنێك لەلایەن پیاوەكەی و دواتر خۆكوشتنی پیاوەكە ئاشكرا دەكات و دەڵێت "هۆكارەكەی بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بووە و پیاوەكە ژنەكەی كوشتووە بە گولـــلە دواتر فیشەكێكیشی ناوە بەخۆیەوە و خۆیشی كوشتووە".
بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە "ئەمڕۆ رێكەوتی 13-11-2022 ئاگاداركراینەوە بەبوونی دوو تەرم، دوای گەیشتنی تیمێكی لێكۆڵەرەوەی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنی مەبەست دەركەوت كە هاوڵاتییەك بەناوی محەمەد عەبدوڵڵا بابەكر تەمەن 46 ساڵ، لەسەر كێشەیەكی خێزانی بە گولــلـە لە هاوسەرەكەی بەناوی (ژیان واحید حەمەد) تەمەن 39 ساڵ دەدات و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی".
باس لەوەشكراوە "محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەری ژنەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی گولــــلـەیەكیش لە خۆی دەدات و گیان لەدەستدەدات و دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان تەرمەكان رەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كران. و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی زیاترە".
ك. م

بیروڕا