کوردستانی

لەبارەی گیان لەدەستدانی مێردمنداڵێك داواكاری گشتی بەدواداچوون دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی گیان لەدەستدانی مێردمنداڵێك داواكاری گشتی بەدواداچوون دەكات
مەودا میدیا-

شەوی شەممە 12-11-2022، مێردمنداڵێك لەكاتی دەستگیركردنیدا لەلایەن هێزێكی پۆلیسی سلێمانییەوە، گیانی لەدەستدا و بۆ ئەوەش كەسوكارەكەی دەڵێن "بەهۆی لێدانەوە كوڕەكەمان كوژراوە". سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە "بەدواداچوون دەكەین بۆ كەیسی ئەو مێردمنداڵەی كە لە بنكەی پۆلیس گیانی لە دەستداوە". 

یەكەی راگەیەیاندن و پەیوەندیەكانی سەرۆكایەتيی داواكاری گشتيی رایگەیاندووە "لە رێكەوتی 13-11-2022 دادوەر كاوە فەتحی مەعسوم، سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان دوابەدوای هەواڵی گیان لە دەست دانی ئەو مێرد مندالەی كەلە بنكەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لە دەستدا، پەیوەندی كرد بە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە و پێكهێنانی لیژنەیەك بە چاودێری دادوەری داواكاری گشتی تایبەتمەند بۆ زانینی راستیەكان و هۆكاری گیان لە دەست دانی ئەم مێرد مندالە و لە ئەنجامەكان ئاگادارمان بكاتەوە". 

باس لەوەشكراوە "سەرۆكی داواكاری گشتی لە لای خۆیەوە پەیوەندی كرد بە بەرێوەبەری پزیشكی دادی سلێمانی داوای كرد وێنەیەك لە راپۆرتەكانی بۆ بنێرێت و هەروەها پەیوەندی كرد بە بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی و داواكاری گشتی تایبەتمەند لە بنكەی پۆلیسی سەرچنار بۆ ناردنی راپۆرت لەسەر ئەم بابەتە" .

ك. م 




Qaiwan
Qaiwan