کوردستانی
تەندروستی سلێمانی: لە مانگی رابردوودا هەزار و 175 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستی سلێمانی ئاشكرایدەكات "لەماوەی یەك مانگی رابردوودا 684 نەخۆش لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیەكانی دڵ لەسلێمانی داخڵكراون".
بەپێی ئامارێك كە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە "لەماوەی مانگی رابردوو لەڕێكەوتی 1ی تشرینی یەكەم تا 31ی تشرینی یەكەمی 2022 یەك هەزار و 175 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیەش 684 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 461 بوژانەوەی دڵ ئەنجامدراوە".
باسی لەوەشكردووە "لەو ماوەیەدا 51 نەشتەرگەری دڵ و 379 قەستەرە و 161 باڵۆن و 11 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە و هەروەها 283 پشكنینی سیتی سكان و 236 ئیكۆ و 282 هێڵكاری دڵ ئەنجامدراون".
ك. م

بیروڕا