کوردستانی
یادی 238 ساڵەی بونیادنانی سلێمانی دەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەینێ 14ی 11ی 2022 یادی 238 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی دەكرێتەوە و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و ھونەری سلێمانیش دەڵێت "لە چەند شوێنێكی جیاواز یادەكە دەكرێتەوە و چەندین چالاكی جۆراو جۆریش ئامادەكراون بۆ یادی بونیادنانی شارە حەیاتەكە".
د.موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و ھونەری سلێمانی بۆ مەودا میدیا وتی "سبەینێ بە چەندین چالاكی جیاواز و لە شوێنە جیاوازەكانی سلێمانی یادی 238 ساڵەی بونيادنانی سلێمانی دەكرێتەوە و چالاكییەكانیش چالاكی جۆراو جۆر دەبن و بەیانییەكەی لە بەردەركی سەرا كۆمەڵێك چالاكی ئەنجامدەدرێت".
باسی لەوەشكرد "بە رەسمی سەعات 3:30 خولەك یادەكە لە تەلاری هونەر دەستپێدەكات و لەمیانی یادەكەدا چەندین چالاكی جۆرا و جۆر پێشكەش بە ئامادەبووان دەكرێت".
ك. م

بیروڕا