کوردستانی
لەم دوو ناوچەیە نەوتی سپی دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ لە سنووری ناوچەی هەورامان نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی هەردوو ناحیەی بیارە و تەوێڵە دابەشبکرێت، داواشدەکرێت هاوڵاتییان کارتی وەرگرتنی نەوت و ناسنامەیان پێبێت.
لیژنەی سووتەمەنیی ناحیەی بیارە رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2022 دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی ناحیەکانی تەوێلە و بیارە دەوروبەری دەكرێت و بە هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوت دەدرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە هاوڵاتییان كارتی وەرگرتنی نەوت و كۆپی ناسنامەی باری شارستانییان پێبێت، هەروەها نرخەکەشی بۆ هەر بەرمیلێک 103 هەزار دینارە".
س.ر

بیروڕا