کوردستانی
ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانەکەی کۆیە ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ ئێران لە قەزای کۆیە بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کرد، لە ئەنجامدا هەشت کەس برینداربوون کە باری تەندروستی دووانیان ناجێگیرە.
تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2022 ئێران بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کرد لە قەزای کۆیە".
قایمقامی قەزای کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ئەو بارەگایانە کراوە ژمارەیان پێنج مووشەکە و لەکاتی جیاوازدا بۆردوومانەکان کراوە".
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "تاوەکو ئێستا هەشت بریندار و شەهیدێک هەیە".
س،ر

بیروڕا