گێتی
رۆشتنی ژنان بۆ ناو هۆڵی وەرزشی و گەرماوە گشتییەکان قەدەغەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لەدوای ئەوەی چەند رۆژ پێش ئێستا تاڵیبان، رۆشتنی ژنانی بۆ ناو پارک و شاری یاری منداڵان قەدەغە کرد، لەئێستادا رۆشتنی ژنان بۆ ناو هۆڵەکانی وەرزش و گەرماوە گشتییەکانی قەدەغە کرد.
بەرپرسانی تاڵیبان دەڵێن، لەبەر ئەوەی راهێنەری ژنان لە هۆڵی وەرزشەکان پیاون و لە هەندێک شوێنیش یارییگاکان تێکەڵە، بۆیە پێویستە دابخرایە.
دەرچوونی ئەو بڕیارە لەلایەن تاڵیبانەوە، لەکاتێکدایە کە بەردەوام رێگری بەردەم ئازادیی ژنان لەو وڵاتە زیاتر دەبێت، لەدوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ئەفغانستان، ژنان جارێکی دیکە و رۆژ لەدوای رۆژ رووبەڕووی چەوساندنەوەی زیاتر دەبنەوە.
لەساڵی 2021 یش خوێندنگاکانی کچانیان داخست و رێگرییان لە خوێندنی کچان کرد، لەگەڵ ئەوەی ژنانیان ناچار کرد لەکاتی هاتنە دەرەوەیان لە ماڵ پێویستە پەچە و عەبا بکەن و هیچ کوێیان بەتایبەت دەموچاویان دیار نەبێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان لەدوای ئەو بڕیارانەی تاڵیبان نیگەرانی خۆی لەبەرانبەر بارودۆخی ژنانی ئەفغان راگەیاند، بڕیارەکەی تاڵیبان بووتە هۆی نیگەرانی چالاکوانان و ژنانی ئەفغانی و دەڵێن، تاڵیبان جارێکی تر پێشێلی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەت ژنانی لە ئەفغانستان کردووە و دەیکات.
س.ر