کوردستانی
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە فەرمی کەوتە کار، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژانە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی تاوەکو 6:00ی ئێوارە مامەڵەی هاوڵاتییان جێبەجێدەکرێت.
عەقید شیلان عوسمان مەجید، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەی ئەزموون لە رۆژی 27ی تشرینی یەکەمی 2022 کاری پێکراوە و دوای سەرکەوتووبوونی سیستمکە و نەبوونی گرفت ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2022 بەشێوەیەکی فەرمی سیستمکە کەوتەکار".
ئاماژەی بەوەکرد "رۆژانە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی تاوەکو 6:00ی ئێوارە مامەڵەی هاوڵاتییان جێبەجێدەکرێت، هەروەها رۆژانە 320 بۆ 340 مۆڵەتی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە مامەڵەکانیان راییدەکرێت".
بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت وتی "ئەو ئامێرانەی کاری پێدەکرێت بریتین لە 11 ئامێر کە لەلایەن کارمەندان و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کاری لەسەر دەکرێت".
س.ر

بیروڕا